یانەی خانزاد یەک لە ملوانکە زێرەکانی جامی عێراقی بەخشییە بەرێوەبەری گشتی وەرزش
یانەی شەترەنجی خانزاد یەک لە ملوانکە زێرەکانی جامی عێراق کە بەم دواییە یانەی خانزاد بە شایستەیی توانی نازناوەکە لە بەغدا بەدەست بھێنیت، بەخشییە د. شاکر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری.
ئەم ملوانکە زێرەش لەلایەن دلزار حەمەساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد بەخشرایە د. شاکر سمۆئەویش لەبەرامبەر بەردەوامی پشتیوانی کردنی بەڕیزیان لە یاریی شەترەنج لە کوردستان، و ھەروەھا وەک پشتگیرییەکی مەعنەویش لە زۆربەی پاڵەوانێتییەکانی کە یانەی خانزاد دەیکاتەوە ئامادە دەبێت و وتاری خۆی ھەبووە.
جێی باسە یانەی شەترەنجی خانزاد لە رێورەسمی رێزلێنان لەو تیمەی پلەی یەکەمیان لە سەر ئاستی جامی عێراق بەدەستھێنا، جامەکەیان کردە دیاری بەڕێز پارێزگاری ھەولێر و ھەروەھا یەک لە میدالیاکانیشی بەخشییە د. بورھان ئەرگوشی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە.
