لە خولی نایابی یانەکانی عیراق ھەولێر و زاخۆ نەیانتوانی سەرکەوتن تۆماربکەن

لە خولی نایابی یانەکانی عیراق ھەولێر و زاخۆ نەیانتوانی سەرکەوتن تۆماربکەن
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە کۆمەلەی دووەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوەچوو، یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزش دۆست میوانداری یانەی سناعەی شاری بەغداد کرد، لە تایمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو لا ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد ، ھەرچەندە ھێرشبەرانی یانەی ھەولێر لەسەرەتای یارییەکە چەند ھێرشێکیان بردە سەر گۆڵی تیپی سناعەی میوان لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان ئەڵیکسی کۆتدیڤواری و محەمەدجفال بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک و پێشخستنی یانەکەیان، لەبەرامبەریشدا ھێرشبەرانی سناعە چەند ھێرشێکیان بردە سەر گۆڵی ھەولێر، بەڵام سەرجەم ھێرشەکانیان بێ سوود بوو ئەم گێمەش ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
لە تایمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بەر ێنماییەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆرینی ئاستی تیپەکە، لەم ناوەشدا یاریزانانی ھەولێر بە پشتیوانی ھاندەرانیان چەندین ھێرشی یەک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ھەولێر تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی سناعە خۆیان رێکخستەوە بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر چەند ھێرشێکیان بردە سەر گۆڵی تیپی ھەولێرو لە خولەکی ٨٦ی یارییەکە ئیبراھیم یاسین یاریزانی سناعە ھەلەیەکی ھێلی بەرگری و گۆڵچی ھەولێری قۆستەوە و گۆلێ یەکسان بوونی بۆ یانەکەی تۆمارکرد یارییەکەش بەم ئەنجامە (١-١)گۆڵ بە کۆتایی ھات و ھەردوو لا بە خالێک ڕازی بوون، زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەجەف لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو یارییەکەش بە یەکسان بوون بوونی ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە
زەورا-کارەبا(٢-١)گۆڵ
کەربەلا-جەوییە(١-٠)گۆڵ
بەغداد-شورتە(٢-٠)گۆڵ
حدود-مینا(٠-٢)گۆڵ
١-مینا١٣خاڵ
٢-جەوییە١٢خاڵ
٣-نەجەف١٠خاڵ
٤-ھەولێر٩خاڵ
٥-زاخۆ ٩خاڵ
فۆتۆ/ موراد بەزاز
Top