خولی پێشخستنی ناوبژیوانان و راهێنەرانی فوتساڵی كوردستان دەستی پێكرد

خولی پێشخستنی ناوبژیوانان و راهێنەرانی فوتساڵی كوردستان دەستی پێكرد
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆگرامی ساڵانەی خۆیدا رۆژی چوارشەممە لەهۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر خولێكی بەهێزكردنی ئاستی راهێنەرانی فوتساڵ بۆ زیاتر لە 25 راهێنەر و ئارەزوومەندان دەستیپێكرد، كة تياييدا 3 راهيَنةري كضة و 45 ناوبژیوانی فۆتسالی كوردستان، كة تياييدا 9 ناوبذيواني كضة ئەنجامدا.
لە مەراسیمی كردنەوەی خولەكە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربری لەسەر كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی یارییەكە، هەرچەندە هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی قوول تێپەر دەبێت، بەڵام ئەمە نەبووە رێگر لە بەردەمان بۆ كردنەوەی ئەم دوو خولە.
ئەم خولانە لە لایەن وانەبێژ دەكتور وەمیز شامل كامل دەگوترێتەوە و خولەكەش چوار رۆژ دەخاینێت.
و ئەمرۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان مەراسیمی كردنەوەی خولی پێخشستنی ناوبژیوانانی فۆتسال كرایەوە و زیاتر لە 50 ناوبژیوان بەشداریان لەم خولە كرد و ماوەی سێ رۆژ دەخاینێت.
بۆ ئەم خولە وانەبێژی ئاسیوی عەلی عیسا وانەكان بەشێوەی پراكتیكی و تێوەری دەڵێتەوە
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوە بەشداریكردن لەم خولە ئیجباریە و دەبێت راهێنەرەكان بەشداری تیاییدا بكەن و هەروەها ناوبژیوانانیش بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بەرێوەبردنی یارییەكان، ئەمە یەكەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەم جۆرە خولانە لە یاری فۆتسالی بكرێتەوە، كە ماوەیەكە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بایەخێكی زۆر بەم یارییە دەدات.
رێبین رەمزی
Top