یاریزانێكی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
بۆ ئەم مەبستەش بەرێوەبەری هەڵبژاردەكە پەیوەندی بە یاریزانی ناوبراو كردووە بۆ گەیاندنی پاسپۆرت و وێنە بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ وەرگرتنی ڤیزا-ی وڵاتی چین تایپیە، كە هەڵبژاردەی عێراق یارییەكی چارەنووسازی بەرانبەر هەڵبژاردەی ناوبراو لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 و جامی نەتەوەكانی ئاسیا هەیە.
نیاز محەمەد یاریزانی یانەی هەولێر لە هێڵی بەرگری لە باڵی راست یاریدەكات و لە دایكبووی ساڵی 1990ی شاری هەولێرە و لەسەرەتای یاریكردنی لە ریزی یانەكە یاریكردووە، بەڵام لە وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد و یەك وەرز لەم یانەیە یاری كرد دواتر گەرایەوە یانەی هەولێر و هەر لە سەرەتای خولی عێراق متمانەی دەستەی راهێنەرانی یانەكەی وەرگرتووە و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.
لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 هەڵبژاردەی عێراق كێشەیەكی گەورەی لە باڵی راست-ی هێڵی بەرگری هەبوو و لە یارییەكان چەندین هەلی كوشندیان ئەنجامدا، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە چەند یاریزانێكی تازە بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراوە.
رێبین رەمزی
