ناوبژیوانێكی كورد بووە نێودەوڵەتی

ناوبژیوانێكی كورد بووە نێودەوڵەتی
یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كاتێكی زۆری بۆ تاوتێوكردنی باروودۆخی ناوبژیوانانی عێراق دا بۆ ئەم مەبستەش بەفەرمی لێژنەی ناوبژیوانانی عێراق پێكهیناوە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفەتەكان و لێژنەكەش پێكهاتووە لە: تاریق ئەحمەد سەرۆك ئەندامیتی هەریەكە لە : سیروان سەلمان، سەمیر مەهنا، سەباح قاسم، حازم حوسێن، نەجەم عەبود، كازم عۆدە، سەباح عەبد، سەمیر شەبیب، عەلی زێدان، محەمەد عەرەب، عەباس عەبدولحوسێن، محەمەد ساحب، مەهدی فەلیح.
هەر لەم كۆبوونەوەیە بەفەرمی بڕیاردرا لەسەر دەستنیشانكردنی ناوبژیوانان و یاریدەدەری ناوبژیوانان بۆ وەرگرتنەوەی متمانەی نێودەوڵەتی و لیستی ناوەكان بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا نێردرا، لە نیوانیاندا یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئەمیر داوود دووبارە متمانەی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و ناوەكانیش بریتین:
ناوبژیوانانی ناوەڕاست: موهنەد قاسم، عەلی سەباح، واسق محەمەد، فەلاح عەبد، هیسەم محەمەد عەلی، زید سامر.
یاریدەرەكانی ناوبژیوانان: ئەمیر داوود، لوئەی سوبحی، مویەد محەمەد عەلی، نەجاح رەحم، واسق مدلل، حوسێن تركی، مەیسەم خەمات، جیهاد عەتیە.
جێگەی باسە ئەمیر داوود خەڵكی كەركووكە و یەكێكە لە باشترین یاریدەدەرە ناوبژیوانەكانی عێراق.
رێبین رەمزی
Top