بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق

بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق
رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق و لێژنەی سزادانی سەر بەیەكێتیەكە هەریەكە كۆبوونەوەی خۆی بە جیاواز ئەنجامدا بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ لەسەر خولی عێراق و هەڵبژاردەكانی عێراق، بڕیارەكانیش بەمشێوەیە بوو.
بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق
1-سزادانی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی تەڵەبە سەباح جەعیر بە راگرتنی تا كۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی خولی فۆكس-ی عێراق.
2- بڕیارەكانی لێژنەی سزادان راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردن و دەبێتە ئیلزامی لەسەر یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
3- رەزامەندی نیشاندرا لەسەر وەرگرتنی راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق قەحتان جەسیر و یاریدەدەرەكانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی شورتە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ.
4- رەزامەندی نیشاندرا لەسەر وەرگرتنی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ئەركی راهێنەرایەتی یانەی كەرخ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ.
5- دەستنیشانكردنی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق مالح مەهدی وەكو سەرۆك شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكەی بەرانبەر هەڵبژاردەی چین تایپیە.
بڕیارەكانی لێژنەی سزادان:
1-سزادانی سەرپەرشتیاری تیپی پۆپی پێی یانەی كارەبا حوسێن زەهراوی بە یاوەرینەكردنی تیپەكەی بۆ یەك یاری.
2- سزادانی كارگێری یانەی دهۆك حوسێن قەلۆ بەیاوەری نەكردنی تیپەكەی بۆ یەك یاری.
3- بڕیاردرا بە ئەنجامنەدانی هیچ یارییەكی جەماوەری لە نێو یاریگەی قوە جویە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی یاریزانان و دەستەی ناوبژیوانان و دەزگا راگەیاندنەكان.
4- رەتكردنەوەی سزادانی یاریزانی یانەی مینا محەمەد شۆكان بەهۆی نەبوونی هیچ ئاماژەیەك لە لایەن سەرپەرشتیاری یارییەكە.
جێگەی باسە ئەم بڕیارانە لە هەفتەی داهاتووی خولی عێراق جێبەجێ دەكرێت.
رێبین رەمزی
Top