یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند راسپاردێكی راگەیاند

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند راسپاردێكی راگەیاند
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە و چەند راسپاردێكی راگەیاند.
1- لە كۆبوونەوەی یانە سەركەوتووەكانی خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بڕیاردرا یارییەكان بەشێوازی دوو دۆران ئەنجام بدرێت.
2- خولی راهێنەرانی فۆتسال رۆژی چوارشەممە (2015-10-21) لە شاری هەولێر دەستپێدەكات.
3- خولی ناوبژیوانانی فۆتسال رۆژی شەممە (2015-10-22) لە شاری هەولێر دەستپێدەكات.
4- خولی فۆتسالی نایابی كوردستان و پلە یەكی كوردستان ئەم هەفتەیە ئەنجام نادرێت بەهۆی بەشداریكردنی راهێنەران و ناوبژیوانان لە خولەكانی راهێنەرایەتی و ناوبژیوانان تا بە باشترین شێوە سوود لە خولەكان وەرگرن و دەرفەتی گونجاویان بۆ برخسێت.
5- بەشداریكردنی راهێنەرانی یانە بەشداربووەكانی خولی فۆتسالی نایاب و پلە یەكی كوردستان ئیجباریە و ئەگەر بەشدار نەبێت راهێنەرەكە ناتوانێت لەگەڵ تیپەكەی لە یارییەكان ئامادە بێت.
6- لەم خولانە دەرفەتی بەشداریكردن زیاتر بە كچان دەدرێت.
7- دوای ئامادەبوونی نوێنەران و سەرپەرتشیار و دەستەی ناوبژیوانی یاری نێوان هەردوو یانەی پیرەمەگروون و رانیە لە خولی فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان بڕیاردرا:
أ- هەژماركردنی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی پیرەمەگروون بە ئەنجامی (5-0).
ب- راگرتنی ناوبژیوانی دووەم كەیوان حەمە فەرەج بۆ دوو یاری داهاتوو لە بەرێوەبردنی یاری.
8- بڕیاردرا بە سرینەوەی گشت كارتە زەرد و سوورەكان لە قۆناغی دووەمی خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی كوردستان.
9- بڕیاردرا یارییەكانی خولی لاوانی نایابی كوردستان رۆژی هەینی (2015-10-23) ئەنجام بدرێت.
Top