لە خولی تۆپی بالەی عێراقدا... پێشمەرگە یەكەم سەركەوتنی بەدەستهێنا
لە یەكەم رۆژی پاڵەوانێتیەكەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی (3-1)گێم بەرانبەر یانەی گازی باشوور دۆرا و لە دووەم رۆژی پاڵەوانێتیەكەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی یەكەم سەركەوتن تۆمار بكات و بە ئەنجامی (3-2) گێم لە یانەی قوە جوییە بباتەوە.
ئەنجامی یارییەكانی رۆژی یەكەم بەمشێوەیە بوو:
پێشمەرگەی سلێمانی - گازی باشوور 1-3گێم
بەحری - شورتە 3-0 گێم
قوە جوییە - سەناعە 3-0 گێم.
رۆژی دووەم
پێشمەرگەی سلێمانی - قوە جویە 3-2گێم
شورتە - سەناعە 3-1 گێم
بەحری - گازی باشوور 3-1گێم
وا بڕیارە ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی پێنچ رۆژ بخاینێت.
رێبین رەمزی
