کچانی سیروانی نوێ لە تورکیاوە خۆیان بۆ میسر ئامادە دەکەن

کچانی سیروانی نوێ لە تورکیاوە خۆیان بۆ میسر ئامادە دەکەن
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەبی کە بڕیارە رۆژی چوارەشەممەی داھاتوو یارییەکانی بەرێوەبچێت لە وڵاتی میسر، کچانی سیروانی نوێ بە نوێنەرایەتی کچانی عێراق بە تیپکێکی تەواو کوردی بەرەوو وڵاتی تورکیا کەوتنە رێ بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانەو ئامادە کارییەکی باشتر ، لە بارەی گشت کردنیان بۆ وڵاتی تورکیا وئامادەکاری زیاتر رزگار رەئوف گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و لە رۆژی ھەینیەوە گەشتی وڵاتی تورکیامان کردوە بۆ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک ئامادەکاری بکەین ، لەگەڵ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانەی ئامادەکاری بۆ دۆزینەوەی خالە لاوازەکانی تیپەکەمان وبەشداری کردنمان بۆ پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی عەرەبی، ئێمەش سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ھاوکاری تیپەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بکاتە ئەو رۆژە و ماندووبوونی ئێمە و دەستەی یاریزانان ھەبووە کە ئەرکیان کێشاوە سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەش دەکەین کە ھاوکاری تیپەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بەشداری لەم پاڵەوانیتیە بکات، ئێمەش ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە دەبێت رۆژی چوارشەممە بگەینە وڵاتی میسر، دوو یاریزانی ئەمریکیمان ھێناوەتە ریزی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانین بە ئەوانیش شەڕی ئەم پاڵەوانیتیەی پێ بکەین، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان بۆ یەکمجارە یانەیەکی کوردی بگاتە ئەم پاڵەوانیتیە و نازناوی خولی عێراقیش بەدەستبھێنیت.
Top