لە خولی فوتساڵی کچانی کوردستان سبەی ئافرەتانی ھەولێرو کەرکووک، ئەفرۆدێت و دەروازە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان چوار یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کورستان بەرێوە بچێت، لە کۆمەلەی یەکەمیش دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی بەرێوە دەچێت، یانەی ئافرەتانی ھەولێر دەچێتە شاری کەرکووک و لە یارییەکی بەھێزدا لەسەر ھۆڵی داخراوی ئەو شارە ڕووبەروی ئافرەتانی کەرکووک دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئافرەتانی ھەولێر ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی درێژەدان بە بەدەستھێنانی سەرکەوتن و وەرگرتنی پێشەنگی یانەکانی کۆمەلەکەی لە بەرامبەریشدا یاریزانانی ئافرەتانی کەرکووک بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو لەبەرامبەر یانەی زێرەڤانی دەجنگن بۆ ئەوەی تۆلەی شکستەکە لە ئافرەتانی ھەولێر بکەنەوە، بۆیە پێش بینی دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، لە پیرمامیش لە ھۆڵی داخراوی یانەی ئارارات ھەردوو یانەی زێرەڤانی ئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئارارات لە ئەرکێکی زەحمەتدان کە ڕووبەرووی کچانی زێرەڤانی دەبنەوە لەوپەری ئامادەباشیدان، بۆیە کچانی ئارارات دەیانەوێ بەھەر نرخێک بێت سەرکەوتن بەدەست بھێنین بەڵام ئەرکیان زەحمەتیشە، لەبەرامبەریشدا کچانی زێرەڤانی چاویان لە درێژەدانە بەسەرکەوتنەکان، لە کۆمەلەی دووەمیش لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تیپی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی و کچانی دەروازە بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش کچانی ئەفرۆدێت بە ئامانجی سەرکەوتن و درێژەدان بە ئەنجامی شایستە دەچنە ڕانیە و دەڕوازەش بۆ قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردوو دەجەنگێت ھەردوو یانەش چاویان لە سەرکەوتنە لە یارییەکە، لە پیرەمەگروونیش ھەردوو یانەی ڕانیە و پیرەمەگروون ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش کچانی ڕانیە بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان و پیرەمەگروونیش بە ئامانجی ڕاگرتنی کچانی ڕانیە بەیەک دەگەن ، ھەردوو یانەش چاویان لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە لە یارییەکە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣٠-٣ی دوای ئێوارە بەرێوە دەچێت.
