یارییەكەی هەولێر و شورتە بە بێ هاندەرە

یارییەكەی هەولێر و شورتە بە بێ هاندەرە
لێژنەی سزاكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، لە كۆبوونەوەی خۆیدا سەبارەت بە رووداوەكانی یارییەكانی چوار هەفتەی خولی نایابی عێراق چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، كە یانەكان تووشی سزا دەبن.
1- بڕیاردرا بە سزادانی هەر سێ یانەی شورتە و قوە جویە و مینا و زەورا بە ئەنجامدانی سێ یاری داهاتوویان بە بێ جەماوەر.
2- سزادان هەردوو یاریزان عەلی حصنی لە یانەی مینا و یاریزان حەمادی ئەحمەد لە یانەی قوە جویە لە یارینەكردن لەگەڵ یانەكانیان بۆ دوو یاری داهاتوو و غەرامەكردنیان بە بڕی دوو ملیون دینار.
3- سزادانی كارگێری یانەی سەناعە لەتیف موسەنا بە یاوەرینەكردنی یانەكەی بۆ سێ یاری داهاتوو و سزادانی بە بڕی دوو ملیون دینار.
4- سزادانی یاریزانی یانەی نەجەف بە یاوەرینەكردنی تیپەكەی لە سێ یاری داهاتووی یانەكەی و غەرامكردنی بە بڕی دوو ملیون دینار.
5- بڕیاردرا لە هەردوو یاریگای قوە جویە و ئەمانە بەغداد رێگە نادرێت هاندەران لە دواوەی گۆڵپارێز دانیشن بەهۆی دروستكردنی ئاژاوە و هەروەها قەدەغكردنی بردنە ژوورەوەی یارییە ئاگرینەكان.
جێگەی باسە تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەم برٍیارانەی پەسند نەكردووە، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان رەنگە بڕیاری سزادانی هەر چوار یانەی زەورا و شورتە و قوە جویە و مینا لە سێ یاری بۆ یەك یاری كەمبكرێتەوە لە بێبشبوونی ئامادەبوونی هاندەران، ئەگەر هاتوو ئەم سزایانە جێبەجێبكرێت، ئەوە یارییەكەی هەولێر و شورتە لە یاریگەی نەفت كە لە رۆژی (15/10) ئەنجام دەدرێت بە بێ جەماوەر دەبێت.
رێبین رەمزی
Top