لە جامی عێراق... یانەیەكی كوردستانی سەركەوت و ئەوەی ماڵئاوایی كرد
رۆژی دووشەممە لە شاری بەغدا یانەی گازی باكوور بووە میوانی یانەی خەتوت، لەم یارییەدا یانەی گازی باكوور تووشی دۆران هاتن بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ و ماڵئاوایان لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
رۆژی سێشەممە لە یاریگەی نەفت یانەی گارە بووە میوانی قەزانیە، لەم یارییەدا یانەی گارە توانی سەركەوتن تۆمار بكات بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و بگاتە قۆناغی 32ی پاڵەوانێتیەكە.
هەردوو گۆڵی یانەی گارە لە رێگەی یاریزانانان محەمەد ئیسماعیل و رافع خەلەف تۆمار كرد.
ئەنجامی یارییەكانی تر بەمشێوەیە بوو:
خەتوت - گازی باكوور 3-1
قەزانیە - گارە 1-2
دفاع مدنی - مەحمودیە 1-1 بەلێدانی یەكلاكەرەوەی سزا دفاع مدنی سەركەوتنی تۆمار كرد.
جەیش- نجدە 0-0 بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا جەیش سەركەوتووتنی تۆمار كرد.
شهربان - علم 1-0
قاسم - سدە 0-0 بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا یانەی قاسم سەركەوتنی بە دەستهێنا.
بەمشێوەیە هەریەكە لە یانەكانی ( گارە، خەتوت، دفاع مدنی، جەیش، شهربان، قاسم، دیالی، سلیخ، صحە، بلد، كوفە) سەركەوتن بۆ یارییەكانی قۆناغی 32 شانبەشانی 20 یانەی خولی نایابی عێراق، كە دواتر تیروپشك بۆ یارییەكانی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
