یونس شوکر ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی زاخۆ

یونس شوکر ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی زاخۆ
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزە بەھۆی گرفتی خێزانیەوە یونس شوکر گۆڵکاری یانەی وەرزشی زاخۆ بەفەرمی ریزی یانەی وەرزشی زاخۆی جێھێشت و گەڕایەوە شوێنی لە دایک بوونی کە شاری کەرکووکە و لەگەڵ یانەی گازی باکور گرێبەستی مۆرکرد بۆ یاری کردنی لە ریزی یانەکە لەخولی یانە پلە یەکەکانی عێراقی، ھەرچەندە یونس ئەم وەرزە چەندین گرێبەستی گرانبەھای پێشکەشکرابوو لەلایەن یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی ، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو بۆ ھیچ یانەیەک یاری بکات، بەڵام لە دواین یاری یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراقی لەبەرامبەر یانەی شورتە کە یارییەکە بە سوودی یانەی زاخۆ بە کۆتایی ھات دوای سێ یاری تەنیا یەک سەرکەوتنی بەدەستھێناوە ، بەشێک لە ھاندەرانی یانەی زاخۆش بە نوسینی لافیتەیەک داوایان لەسەرۆکی یانەی وەرزشی زاخۆ کردبوو کە یونس شوکر بگەرێنەوە ریزی یانەی زاخۆ لەم وەرزە کە یانەکە لە ئێستادا پێویستی بە ھێرشبەرێکی وەکو یونسە کە بە ئەزموون بێت، لە بارەی ئەم دروشەممەش یونس شوکر گوتی" بەلێ ھاندەرانی یانەکە بە ھۆی خۆشەویستیان بۆمن داوایان لەسەرۆکی یانەکە کردبوو کە من بگەرێنەوە ریزی یانەی زاخۆ، منیش ئەوەم راگەیاندوە کە ئەم یانەیە ماڵی منە ھەر کاتێک بمەوێت بگەرێمەوە ریزی یانەی زاخۆ چونکە من تەنیا یەک ماڵم ھەیە ئەویش یانەی زاخۆیە ، ھەرکاتێکیش یانەی زاخۆ بەفەرمی داوای لەمن بکات بۆ گەڕانەوە ئەوە من لە خزمەتی ئەو یانەیە دەبم بۆ خزمەت کردنی شاری زاخۆ و ھاندەرانیان لەگەڵ ئەم یانەیەش یادگاری زۆرم ھەیە بۆیە ھیچ کات ناتوانم دەستبەرداری یادگارییەکانم بم، جێگای ئاماژەپێکردنە یونس شوکر لە وەرزەکانی ڕابردوو لە ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق بە درێسی یانەی زاخۆ یاری کردوە و چەندین گۆڵی گرنگی بۆ یانەکە تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
Top