لە خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان زێرەڤانی و ئافرەتانی ھەولێر و ئەفرۆدێت سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکرد
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی دەستپێکی وەرزی نوێ خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان چوار ڕووبەرووبوونەوەی بەھێز و گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای داخراوی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە پایتەختی کوردستان لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تیپی کچانی ئاراراتی ھاوینە ھەواری پیرمام و کچانی ئافرەتانی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کرد، سەرئەنجامیش کچانی ئافرەتانی ھەولێر بە رێنماییەکانی ڕاھێنەری یانەکەیان توانیان ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن و ئەنجامی یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنینن بە ئەنجامی(٤-١)گۆڵ گۆڵەکانی ئافرەتانی ھەولێر لەرێگەی ھەریەک لە یاریزانان خەندە سەدەرەدین ٣گۆڵ ونەسرین خێرللە تۆمارکرا، زەنگێک بۆ یانەکانی تر بەشدار لە خولەکە لێبدەن، لەلایەکی دیکەوەش لە ھۆڵی داخراوی پەروەردەی وەرزشی لە شاری دھۆکیش لە یارییەکی ئاست مام ناوەندا ھەردوو تیپی کچانی زێرەڤانی و کچانی کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زێرەڤانی لە یارییەکی تاک لایانەدا توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و گۆڵبارانی تیپی میوان بکەن و بە ئەنجامی(١٥-١)گۆڵ یارییەکەیان بردەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ یانەکانی تر لێدا، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تیپی کچانی ئەفرۆدێتی سلێمانی و پیرەمەگروون ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئافرۆدێت لە یەکەم یارییان لە خولەکە توانیان ئاستێکی یەکجار بەرز پێش بکەن لە یارییەکە لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان دەکردە سەر تیپی میوان ، لەبەرامبەریشدا کچانی پیرەمەگروون لە ئاستی پێویست نەبوون و نەیانتوانی ببەنە بەربەست لەبەرامبەر کچانی ئەفرۆدێتی ھاوسنورییان و یارییەکەش بە سوودی کچانی ئەفرۆدێت بە ئەنجامی(١٢-٠)گۆڵ بە کۆتایی ھات، گۆڵەکانی ئەفرۆدێت لەرێگەی ھەریەک لە کچە یاریزانان(ھێدی خان مەجید،سەمیرەرەئوف)یەکەو ٥گۆڵیان تۆمارکرد حەلیمە کەریمیش دوو گۆڵی تۆمارکرد، لە شاری ڕاینەی دەروازەی ڕاپەرینیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تیپەکەی ئەو شارە ڕانیە و دەروازە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کچە یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، لەبەرامبەریشدا کچانی ڕانیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، بە رێنماییەکانی ڕاھێنەری تیپەکەکانیش توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان کۆتایی پێبھێنن یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ لە کچانی دەروازە بردەوە و یەکەم سەرکەوتنیان بۆخۆیان تۆمارکرد.
