پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد

پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد
بەمەبەستی خۆئامادەكردنی بۆ وەرزی نویچ خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی، دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
لەمباریەوە زرار محەمەد سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی یانەی سلێمانی ئەحمەد سالار و یاریزانی یانەی نەورۆز هاورێ جەلال بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
لە درێژەی قسەكانیدا زرار گوتی: ئەحمەد سالار یەكێكە لە یاریزانە هەر باشەكانی كوردستان و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات لە وەرزی رابردوو ئاستێكی باشی پێشكەش كرد لەگەڵ یانەی سلێمان و یاریزان هاورێ جەلال لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات لەگەڵ یانەكەی لە وەرزی رابردوو ئاستێكی باشی پێشكەش كرد.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر تاكە یانەیە لە رووی مۆركردنی گرێبەست و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە.
رێبین رەمزی
Top