سبەی لە دھۆک پاڵەوانێتی بالەی کچانی یانەکانی عێراق دەستپێدەکات

سبەی لە دھۆک پاڵەوانێتی بالەی کچانی یانەکانی عێراق دەستپێدەکات
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی چوارشەممە لە شاری دھۆک بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقی و لقی دھۆکی یەکێتیەکە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی عێراقی بەبەشداری ١٦ یانەی شارەکانی کوردستان و عێراق بەرێوە بچێت، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی تۆپی بالەی کچانی یانەکانی عێراقی و وەکو بەرنامەی ساڵانەی یەکێتیەکە ئەمجارە قۆناغی کۆتاییەکانی ھێنایە شارێکی ئارامی ھەرێمی کوردستان ئەویش شاری دھۆکە، یەکێتی تۆپی بالەی عێراقی ئەمساڵیش بڕیاری زیاد کردنی یانەکانی دا بۆیە بەمەش زیاتر یانەکانی سەر ئاستی کچان بەشداردەبن، یەکێتی ناوبراویش ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان شێوازی دابەشکردنی یانەکانی بەمشێوەیە دابەشکردوە بۆ شاری ھەولێر تەنیا چوار یانە بۆ سلێمانی ٢ یانە و بۆدھۆکیش تەنیا یەک یانە و بۆ کەرکووکیش دوو یانە و بۆ موسلیش ١ یانە و بۆ شاری بەغداد ٢ یانە و بۆیانەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق تەنیا دوو یانەبۆی ھەیە بەشداری بکات بۆ یانەکانی باشووری عێراقیش سەرجەم یانەکانیان بەشداری دەکەن و ڕەزامەندی ئەوەیان داوە بەشداربن بڕیاریشە ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەی ھونەری و شێوازی دابەشکردنی یانەکان ئەنجام بدرێت و سبەی چوارشەممەش یارییەکان دەست پێبکات، لە بارەی ئامادەکارییەکانی کچانی ئەکادی شارۆچکەی عەنکاوەش رندی مەتێ ڕاھێنەری تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکاد وتی" ئێمە وەکو کچانی ئەکاد بەشداری خولی نایابی کچانی یانەکانی عێراق دەکەین، ئامادەکاری خۆمان کردوە بۆ ئەویە بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، بەڵام ئێمە گرفتمان ھەیە ئەوەیش ئەوەیە کە ژمارەیەک یاریزانمانەدووچاری پێکان بووینە ، چەند یاریزانێکی سەرەکیمان ھەیە کار دەکەن لە شوێنەکانیان مۆڵەتیان پێ نادرێت ئەوەش ھەمووی گرفتە بۆ ئێمە کە نەتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، بەڵام لە وەرزش ھیچ شتێک موستەحیل نییە و دەمانەوەێ بە شایسەتی و بەبەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، متمانەمان بەخۆمان ھەیە کە دەتوانین ئەنجامەکانمان وەکو پێویستبێت ئەگەر یاریزانمان گرفتیشیان ھەبێت، ئەمسالیش ژمارەیی یانەکان زیاترە بۆیە پێش بینی دەکەین ئاستی پاڵەوانیەتیەکە بەھێز بێت.
Top