عێراق پاڵپشتی نوێنەرێك دەكات بۆ سەرۆكایەتی فیفا

عێراق پاڵپشتی نوێنەرێك دەكات بۆ سەرۆكایەتی فیفا
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردەن بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دا، ئێستا چەند قسە و باسێك هەیە، كە چەند كەسایەتێك خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیەكە هەڵدەبژێرنن كە دیارتریان پلاتینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و زیكۆ ئەستێرەی پێشووی بەرازیل و هەروەها بەشێوەیەكی نافەرمی ئەمیر عەلی بن حوسێن خۆیان پالێوراو كردووە.
بۆ ئەم مەبستەش لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی عێراق، یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ نوێنەرێك راگەیاند، ئەوەیش (ئەمیر عەلی بن حوسێن)ی ئوردنیە.
ئەمە كاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە كاتێك دایە، تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا خۆی یەكلانەكردێتەوە ئاخۆ پاڵپشتی كام نوێنەر دەكات، چونكە لە هەڵبژاردەكانی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە نێوانیاندا یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵپشتی پلاتەر-یان كرد لە دژی ئەمیر عەلی بن حوسێن.
چاوەڕوان دەكرێت لە یارییەكانی هەفتەی چوارەم بەهەمان شێوە پێش یارییەكەی هەولێر و حدود پاڵپتشی یانەكان بۆ ئەمیر عەلی بن حوسێن دووپاتدەكەنەوە.
رێبین رەمزی
Top