چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا

چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی لیستی 70 یاریزانی بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەرزكردووە بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ڤێتنام لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018، كە لە رووسیا ئەنجام دەدرێت.
لەم لیستە تەنیا چوار یاریزانی كوردی تێدایە ئەوەیش بەمشێوەیە:
1- بەیار ئەبو بەكر (یانەی دهۆك)
2- شێركۆ كەریم ( خولی سویسرا)
3- ئوسامە رەشید ( خولی پورتوگال)
4- رێبین سۆلاقا ( خولی سوید)
جێگەی باسە تا ئێستا لیستی 30 یاریزانەكە دەستنیشانكراوە، كە بەشداری لە یارییەكە دەكەن.
رێبین رەمزی
Top