یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كاتى بەرێوەچوونی خولەكانی راگەیاند

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كاتى بەرێوەچوونی خولەكانی راگەیاند
رۆژی سێشەممە 22ی ئەم مانگە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی گرنگی دا:
1- كۆبوونەوەی هونەری خولی فۆتسالی یانەكانی پلە یەكی فۆتسالی كچان-ی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەكان ئەنجام درا و بڕیاردرا:
أ- دابەشكردنی یانەكان بۆ دوو گرووپ
گرووپی یەكەم: سۆڵاڤ، شێخان، زانكۆی جیهان
گرووپی دووەم: شەهیدان، دەربندیخان، سیروانی شارەزوور
ب- یارییەكان بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێ.
ج- لە هەر گرووپێك یانەیەك سەردەكەوێت بۆ خولی نایابی فۆتسالی كچانی 2015-2016.
ه- دواین كات بۆ پێشكەشكردنی لیستی ناوی یاریزانان (12/10/2015)ەیە.
و- دەستپێكی خولی فۆتسالی پلە یەكی كچان لە (22/10/2015) ئەنجام دەدرێت.
2- كۆبوونەوەی هونەری خولی لاوانی پلەی یەكی لاوانی یانەكانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەكان ئەنجامدرا و بڕیاردرا:
أ- دابەشكردنی یانەكان بەسەر چوار گرووپ
گرووپی هەولێر: ئاسۆ، ئارارات، ئاڵا، كۆیە
گرووپی سلێمانی: هەڵەبجەی شەهید، دەربندیخان، شەهیدان، سیروانی نوێ.
گرووپی كەركووك: خاك، ئاڵتون كۆپری، سۆلاڤ، چەمچەماڵ
گرووپی دهۆك: گارە، هەڵۆ، سێمێڵ.
ب- یارییەكان بەشێوازی دوو دۆران چوونە دەرەوە ئەنجام دەدرێت.
ج- لە هەر كۆمەڵەێك یەك یانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی دووەم.
د- قۆناغی دووەم بەشێوازی چوار گۆشەی زێرین بە یەك دۆران ئەنجام دەدرێت.
ه- تیپی یەكەم و دووەم سەردەكەوێت بۆ خولی نایابی لاوان لە وەرزی 2015-2016.
و- دواین كات بۆ پێشكەشكردنی لیستی ناوی یاریزانان (12/10/2015) بۆ لاوانی پلە یەكە.
ی- دەستپێكی خولی پلە یەكی لاوان لە (22/10/2015)ئەنجام دەدرێت.
3- یاداشتی لێژنەی ناوبژیوانان بە تەواوی دوای لێكۆلینەوە لە لایەن تەواوی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پەسند كرا.
4-یارییەكانی خولی پلە سێ و لاوان و تازەپێگەیشتووانی نایاب بەمشێوەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت.
أ- رۆژی سێشەممە (29/9/2015) خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان و خولی پلە سێیەكانی كوردستان گرووپی هەولێر و كەركووك.
ب- رۆژی هەینی ( 2/10/2015) خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان و خولی پلە سێیەكان گرووپی هەولێر و كەركووك ئەنجام دەدرێت.
ج- رۆژی دووشەممە (28/9/2015) یارییەكانی خولی پلە سێیەكان گرووپی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
د- رۆژی هەینی (2/10/2015) یارییەكانی خولی فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
5- لە خولی نایابی لاوانی كوردستان بەهۆی ئامادەنەبوونی.
أ- یانەی هەولێر لە یاری لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
ب- یانەی بروسك لە یاری لەگەڵ یانەی برایەتی
بەمشێوەیە بڕیاردرا:
أ- هەژماركردنی ئەنجامی یاری نێوان یانەی برایەتی و بروسك بە ئەنجامی (3-0) بۆ یانەی برایەتی.
ب- هەژماركردنی ئەنجامی یاری نێوان هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی (3-0) بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
ج- غەرامەكردنی هەریەكە لە یانەكانی هەولێر و بروسك بە بڕی 300.000 سێ سەد هەزار دینار.
6- بەهۆی پاشەكشەكردنی یانەی كەركووك لە خولی لاوانی نایابی كوردستان بە پێی رێنماییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاردرا:
أ- سرینەوەی سەرجەم ئەنجامەكانی تیپی لاوانی نایابی یانەی كەركووك.
ب- غەرامەكردنی یانەی كەركووك بە بڕی 500.000 پێنچ سەد هەزار دینار.
ج- دابەزینی لاوانی كەركووك بۆ خولی پلە یەكی لاوانی كوردستان لە وەرزی 2015-2016.
7- هەر یانەیەك لە خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان دوو یاری ئامادەنەبێت لەسەرجەم یارییەكان یەك لە دوای یەك یانەكە بە پاشەكشە هەژمار دەكرێت.
Top