كوردێك بۆ لێژنەی ناوبژیوانانی عێراق دەستنیشان كرا

كوردێك بۆ لێژنەی ناوبژیوانانی عێراق دەستنیشان كرا
یەكێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی دووشەممە لە شاری بەغداد لێژنەی ناوبژیوانانی یەكێتیەكەی پەسند كرد، كە تیاییدا لە چەند ناوبژیوانێك پێكهاتووە و تەنیا یەك كوردی تێداییە.
بەفەرمی سیروان سەلمان وەكو ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەسند كرا و شانبەشانی هەریەكە لە ( تاریق ئەحمەد سەرۆك لێژنە، سەباح قاسم، نەجم عەبود، عەلی زێدان، كازم عۆدە، محەمەد عەرەب، مەهدی فەلیح، محەمەد ساحب، سەمیر شەبیب، سیروان سەلمان، عەباس عەبدولحوسێن).
جێگەی باسە لە ماوەی رابردوو كێشەیەكی گەورە لە لێژنەی ناوبژیوانانی عێراق هەبوو بەهۆی نارەزایی لەسەر كاری سەرۆكی لێژنەكە، بەڵام دواتر كێشەكە لە نێوان ناوبژیوانان و سەرۆكی لێژنەكە چارەسەركرا.
رێبین رەمزی
Top