حوسێن سەعید پۆستێكی گەورە وەردەگرێت

حوسێن سەعید پۆستێكی گەورە وەردەگرێت
دوای ئەوەی حوسێن سەعید سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵنەبژارد و بەهۆی بوونی كێشە لە دادگا و هەرەشە لەسەر ژیانی نەیدەتوانی بچێتە شاری بەغداد، بەڵام وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق عەبدولحوسێن عەبتان بەفەرمی بڕیاری داوە پۆستێكی گەورە بداتە ئەم كەسایەتیە وەرزشیە.
بەپێی چەند سەرچاوەێەكی باوەرپێكراو لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق دوای جەژنی قوربانی پیرۆز حوسێن سەعید بەفەرمی دەچێتە شاری بەغداد بۆ وەرگرتنی پۆستی رێكخەری پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها رێكخەری پەیوەندییەكانی وەرزشی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بێت.
دروستكردنی ئەم پۆستە چەندین كێشەی وەرزشی لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر دەبێت.
جێگەی باسە حوسێن سەعید پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ جومگەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان هەیە و هەروەها پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ئاسیا هەیە.
رێبین رەمزی
Top