یاریزانێكی كورد بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن دەكات
لە یەكەم یاری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق توانی سەركەوتن تۆمار بكات و بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی تاجیكستان بباتەوە، لەم یارییە یاریزان كوردەكە لە گێمی دووەم بەشداری كرد و ئاستێكی باشی پێشكەش كرد.
وا بڕیارە ئەمرۆ هەینی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق دووەم یاری خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی قەتەر ئەنجام بدات كاتژمێر 7ی ئێوارە و یارییەكە لە كەناڵی دەوری و ئەلكاس بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
رێبین رەمزی
