ھەولێر پاڵەوانێتی ھێزی لەشی یانەکانی کوردستان لە باوەش دەگرێت

ھەولێر پاڵەوانێتی ھێزی لەشی یانەکانی کوردستان لە باوەش دەگرێت
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی ھێزی لەش لە شارەکانی کوردستان و بەرەوو پێشبردنی زیاتری ئاستی ئەم یارییە، وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەکێتی ھێزی لەشی کوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان پاڵەوانێتی ھێزی لەشی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی لاوان بە ماوەی دوو رۆژ بەرێوە ببات، بڕیاریشە ئەم پاڵەوانێتیە بەشێوازی کراوە بێت و لە چەندین کێشی جیاواز یاریزانانی شارەکانی کوردستان بەشداری کێبرکێیەکان بکەن، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەکەش فەتحی عەباس سەرۆکی یەکێتی ھێزی لەشی کوردستان بەسایتی گوڵانی راگەیاند گوتی" ئێمە وەەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە ئاستی یاریزانانی لاو لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە پێنج شەممەی داھاتوو لە ھۆڵی زەرد لە پایتەختی کوردستان پاڵەوانێتی ھێزی لەشی یانەکانی کوردستان ئەنجام بدەین، پاڵەوانێتیەکەش لە ئاستی لاوان دەبێت بۆ لە دایک بووانی (١٩٩٢تاکو ١٩٩٦) لە ١٣ کێشەی جیاواز یاریزانان بەشداری دەکەن، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت یارییەکانی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ھەر یانەیەک دەتوانی لە دوو یاریزان تاکو پێنج یاریزان بەشداری یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتیە بکات، گوتیشی " ئێمە داوا لە یانەکانی کوردستان دەکەین کەوا بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە بکەن بە ئامانجی زیاتر گرنگی دان ئەم یارییە لەلایەن یانەکان و بەرەوو پێشبردنی ، چونکە ئێستا گرفتی دارایی ھەیە ھەموو لایەکی گرتۆتەوە بۆیە یانەکان لەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئەرکی خۆیان بەشدار دەبن، تاکو ئێستاش دیاری نەکراوە کە چەند یانە بەشدارە لە کێبرکێیەکانی ئەم پاڵەوانێتیە.ـ
Top