لە خولی نایابی عێراقی دھۆک بە شکست دەستی پێکرد

لە خولی نایابی عێراقی دھۆک بە شکست دەستی پێکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی تیپی نەفتی جنوبی باشوری عێراق بووە، لەم یارییەشدا لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئاستێکی مام ناوەند بینران و یاریزانانی یانەی میوانیش بە ڕادەیەکی باشتر لە چاو یاریزانانی دھۆک دەبینران وتوانیان ھەر زوو کۆنترۆلی یاریگا بکەن ، لە خولەکی ٩ی یارییەکە بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ محەمەد جەبار توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی نەفتی جنوب تۆماربکەن، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی دھۆک بە رێنماییەکانی سائیرجەسامی ڕاھێنەر کەوتنە خۆیان بۆ ئەوەی پاڵە پەستۆ بخەنە سەر تیپی میوان بۆ ئەوەی گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکەن، بەڵام نەیتوانی ئامانجەکەیان بپێکن لەبەرامبەریشدا تیپی میوان سووربون لەسەر تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و لە خولەکی ٤٠ی یارییەکە باسم عەلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، ئەم گێمەش بە سوودی یانەی میوان بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردووتیپ بە رێنمای ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە لەم ناوەشدا یاریزانانی دھۆک باشتر دەبینران و بەردەوام ھێرشیان دەبردە سەر گۆڵآ تیپی میوان لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان ئامادە ئیسماعیل و ئەحمەد جاسم و کامەران خالید بەڵام گشت ھەوڵەکان بێسوود بوو و یاریزانانی یانەی نەفتیش ھەوڵی پاڕاستنی ئەنجامی یارییەکەیان دەدا و ھێرشەکانی دھۆکیش بەردەوامی ھەبوو لە ھەموو لایەکەوە یاریگایان کۆنترۆل کردبوو، تا خولەکی ٩٤ی یارییەکە خالید موشیری کاپتنی یانەی دھۆک توانی تاکە گۆڵی یانەی دھۆک تۆماربکات، ئەنجامی کۆتایش بە سوودی نەفتی باشور بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، دھۆک یەکەم سێ خاڵی لە کیس دا.ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
زەورا –کەرخ(٢-٠)گۆڵ
نەفت-کارەبا(٠-٠)گۆڵ
سەماوە-نەفتی میسان(٢-٢)گۆڵ
نەفتی وەست-تەلەبە(١-٠)گۆڵ
Top