دوای ئەوەی یانەی شەقڵاوە بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە راگەیاند بەهۆی كێشەی دارایی، یەكێتی تۆپی بالەی عێراق بڕیاری دا گۆرانكاری لە خشتەی یارییەكان و كاتی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكە راگەیاند، كە تیاییدا هەر پێنچ یانەی ( پێشمەرگەی سلێمانی، شورتە، سەناعە، گازی جنوب، بەحری) وا بڕیارە لە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو یارییەكانی گردبوونەوەی یەكەم لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت دواتر یارییەكانی گردبوونەوەی دووەم و سێیەم لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت و گردبوونەوەی چوارەم و پێنجەم لە شاری بەسرە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی