خوان ماتا : ئینگلتەرا ركابەرێكی بەهێزی یۆرۆی 2016 دەبێت

خوان ماتا :  ئینگلتەرا ركابەرێكی بەهێزی یۆرۆی 2016 دەبێت
لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی خوان ماتا روونیكردەوە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ركابەرێكی سەرسەخت دەبێت لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016. هەروەها ئەو یاریزانە ئاماژەی بۆئەوە كردوە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەڵبژاردەیەكی بەهێزەو پێكهاتەیەكی نموونەیی هەیە كە كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانای لەخۆ كۆكردۆتەوە، بۆیە پێشبینی دەكەم كە ركابەرێكی سەرسەخت و بەهێزی یۆرۆی فەرەنسا بێت وپیرۆزبایی سەركەوتنیشیان لێ دەكەم بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016ی فەرەنسا. لەلایەكی ترەوە ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ووین رۆنی دووپاتیكردەوە دەیەوێت لەتۆماركردنی گۆڵ بەردەوام بێت لەگەڵ هەڵژاردەی ئینگلتەرا بۆ ساڵانی داهاتوو بەتایبەت دوای بەدەست هێنانی نازناوی گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا. ئەمەو ڕۆژنامەی دەیلی مەیل لەزاری رۆنیەوە بڵاویكردۆتەوە لەو بڕوایەدام یاری زۆرم لەگەڵ هەڵبژارەی ئینگلتەرا ماوە، بۆیە مایەی شكستیە ئەگەر لە 50 گۆڵ بوەستم، بەڵكو هیوام وایە زیاتر لە 50 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەكە تۆمار بكەم لەداهاتوو. هەروەها رۆنی وتی: جێی دڵخۆشیە كە گۆڵ لەیاریگای ویمبلی تۆمار بكەم، چونكە یاریگایەكی سەرنج راكێشە لەئینگلتەرا و جیهان بەگشتی.
Top