یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێكی دا

یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێكی دا
شەوی یەكشەممە لە شاری بەغداد یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەركرد.
1- سزادانی یاریزانانی یانەی شورتە، بە یارینەكردن لە هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی یەك وەرز.
2- دوورخستنەوەی یاریزان یاسر قسم لە هەڵبژاردەی عێراق و یەهیچ شێوەیەك جارێكی تر بانگهێشتی هەڵبژاردەكە ناكرێتەوە.
3- بانگهێشتنەكردنی هەردوو یاریزان عەلی سەڵاح و عەلی حوسێن رەحێمە بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
4- هەڵگرتنی سزای گۆڵپارێز عەلا گاتع، كە بۆ ماوەی سێ یاری لە خولی عێراق راگیرابوو.
5- ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە شاری هەولێر بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا.
6- ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەی عێراق بۆ فۆتسال لە وڵاتی ئێران پێش بەشداریكردنی لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا.
جێگەی باسە لەم كۆبوونەوەیە هیچ بڕیارێك سەبارەت بە چۆنیەتی گواستنەوەی یارییەكانی خولی عێراق یاخود فۆشتنی مافی یارییەكان بۆ كەناڵەكان رانەگێندراوە.
رێبین رەمزی
Top