لە شاری بەغداد پاڵەوانێتی جامی عێراق لە وەرزی 2015 ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی 14 یانە، كە تیاییدا هەردوو تیپی (شەترەنجی خانزاد) و (پەیمانگای كاپابلانكا) لە شاری هەولێر و (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی) لە سلێمانی بەشدارییان لەم پاڵەوانێتیە كردبوو وەكو نوێنەری كوردستان، یانەی شەترەنجی خانزاد توانیان باڵادەستەی خۆیان بنوێنن و پلەی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنن و پێش كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەكە بە یەك رۆژ.
جێگەی باسە یانەی خانەزاد لە وەرزی رابردوو توانی پلەی دووەمی پاڵەوانێتی جامی عێراق بە دەستبهێنێت و لەم وەرزی پاڵەوانێتی عێراق پلەی سێیەمی بە دەستهێناوە.
رێبین رەمزی