فوتساڵی ئافرۆدێت پاڵەوانی پارێزگای سلێمانی یە

فوتساڵی ئافرۆدێت پاڵەوانی پارێزگای سلێمانی یە
خولی دۆستانەی فوتساڵی کچانی یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆتایی پێ ھات و ئافرۆدێتیش نازناوەکەی بەدەست ھێنا .
ئەمرۆ سێ شەممە لە ھۆڵی (ێاڵح عەلی) لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی میوان و ھاندەرێکی زۆر، یاری کۆتایی خولی دۆستانەی یانەکانی پارێزگای سلێمانی لەنێوان ھەردوو تیپی فوتساڵی کچانی ئافرۆدێت و سیروانی شارەزوور ئەنجامدرا، ھاوشێوەی یارییەکانی دیکە کچە یاریزانەکانی ئافرۆدێت دەست پێشخەرییان کردو تایمی یەکەمیان ٣ بە ١ بردەوە، ھەرچەندە لەتایمی دووەمدا سیروانی شارەزوور گەڕایەوە ناو رکابەرییەکەو لەیەکسان کردنەوەی ئەنجامە نزیک بۆوە، بەڵام سەرەنجام کچانی ئافرۆدێت رێگەیان لێ گرتن و بەئەنجامی ٥ گۆڵ بەرامبەر بە ٣ گۆڵ یارییەکان بردەوەو جامی خولەکەشیان بەرزکردەوە.
لەگەڵ نازناوەکەشدا بۆ ئافرۆدێت، (شاجوان جەبار) وەک گۆڵچی و (بێریڤان جەلال) وەک بەرگریکار لەیانەی ئافرۆدێت و (شێنێ قادر)یش لەسیروانی شارەزوو بەباشترین دیاری کران و ھێدی خان مەجیدی ھێرشبەری یانەکەش بەتۆمارکردنی ١٥ گۆڵ وەک گۆڵکار و باشترین یاریزانی خولەکە لەلایەن راگەیاندنکارانەوە دەست نیشان کرا.
جێی باسە ئەم خولە یانەی ئافرۆدێت سەرپەرشتی دەکرد و کچانی ھەرچوار یانەی (ئافرۆدێت – سیروانی شارەزوور – ھەڵەبجەی شەھید – پیرەمەگرون ) تێیدا بەشداربوون.



کاروان شێخ زیرەک – سلێمانی
Top