زانیاری زیاتر لەسەر سێ یاریزانە پیشەگەرەكانی یانەی هەولێر بزانە

زانیاری زیاتر لەسەر سێ یاریزانە پیشەگەرەكانی یانەی هەولێر بزانە
لە بارەگای یانەكەدا ، یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەری مۆركرا، كە دوو یاریزان سوری-ن و یاریزانێكی تر خەڵكی كۆتیدیڤوارە بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
بەفەرمی یاریزان محەمەد ئەدهم شەریفە بۆ ماوەی یەك وەرز پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد، یاریزانی ناوبراو لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و درێژی (179)سم و كێشی 72 كگم و ماوەی هەشت ساڵە لە یانەی جەیش یاری دەكات و توانی جەندین نازناو لەگەڵ یانەكە بە دەستبهێنێت لە خولی سوریا و جامی سوریا و چەندین پاڵەوانێتی تر و هەروەها لەگەڵ یانەكەی بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا كردووە و توانی لەگەڵ یانەكەی 15 گۆڵ تۆمار بكات و لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا یاری كردووە و بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووە.
بەفەرمی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزان باسل مستەفا مۆركرد بۆ ماوەی یەك وەرز، یاریزانی ناوبراو لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە دایكبووی ساڵی (1990)ە و درێژی (183)سم و كێشی (78)كگم و لە ریزی یانەكانی (جەیش، حریە، مسفاە بنیاس) یاریكردووە لە وەرزی رابردوو گۆڵكاری یانەی جەیش-ی سوری بوو بە تۆماركردنی 10 گۆڵ و توانی خولی سوریا لەگەڵ یانەكەی بە دەستبهێنێت و لە جامی یەكێتی ئاسیا لەم وەرزە سێ گۆڵی تۆماركردووە.
یانەی هەولێر بەقەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری كوتی دیڤوار ئەلێكس ئاگۆی بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
ئەلێكس لە دایكبووی ساڵی 1987 و درێژی 184سم و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و پێشتر لە خولەكانی فەرەنسی و بەلژیكی و مەغریبی و جەزائیری یاری كردووە و تا وەرزی 2014 لە ریزی یانەی شەبیبە قەیروانی تونسی یاریكرد دواتر لەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ئارارات كرد و توانی لە نێو قۆناغ 8 گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
Top