كێشه و داواكارییه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كان گه‌یه‌نرایه په‌رله‌مان لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبۆوه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان یاداشتێكیان خسته به‌رده‌ست لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان كه‌تیایدا كێشه و داواكارییه‌كان وه‌رزشیان له هه‌رێمی كوردستان خستبووه روو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه رووبه‌ڕووی وه‌رزش بۆته‌وه له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دروستبوونی قه‌یرانی داراییدا كه له ناوه‌ڕۆكی یاداشتهكهشدا هاتبوو، كه خۆی له بڕینی به‌شه بودجه‌ی یانه‌كان ده‌بینێته‌وه كه بۆته هۆی كۆچی وه‌رزشوانان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وه‌ستانی خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یانه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داوای له په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت كرد كه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڤه‌مان فه‌یسه‌ل سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، رايگه‌یاند: "گله‌یی و داواكاریی یانه‌كان ده‌گه‌یه‌نین به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به ئاماده‌بوونی ستافی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به چاره‌سه‌رێك و بزانین ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن هاوكاریی یانه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێ و له مانگی یانزه یانه‌كان ده‌ست به خولی وه‌رزشی بكه‌ن و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌گه‌ر بڕینی بودجه‌ی یانه‌كانیش به‌رده‌وام بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به ته‌واوی ده‌وه‌ستن".
