یاریزانێكی هەولێر پەیوەندی بە پاڵەوانی عێراق كرد

یاریزانێكی هەولێر پەیوەندی بە پاڵەوانی عێراق كرد
یاریزانی یانەی هەولێر بۆ تۆپی بالە نەوزاد شێرزاد پەیوەندی بە یانەی گازی جنوب كرد، كە پاڵەوانی خولی عێراقە لە تۆپی بالە.
لەمباریەوە نەوزاد شێرزاد گوتی: دەستەی كارگێری یانەی گازی جنوب بەفەرمی پەیوەندیان پێوە كردم و داوایان لێكردم، كە لەم وەرزی خولی عێراق لە ریزی یانەكەیان یاری بكەم، منیش رەزامەندی خۆم نیشانداوە بۆ ئەوەی بتوانم لە رێگەی پاڵەوانی خولی عێراق درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆم بدەم و هەروەها دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكرێم.
جێگەی باسە نەوزاد شێرزاد یەكێكە لە یاریزانە دیارەكانی یانەی هەولێر و كوردستانە بۆ تۆپی بالە.
رێبین رەمزی
Top