دھۆک چوار یاریزانی بولغاری تاقیی دەکاتەوە

دھۆک چوار یاریزانی بولغاری تاقیی دەکاتەوە
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ ھەردوو خولی نایابی یانەکانی عێراقی و کوردستان کە بڕیارە یارییەکانی لەناوەڕاستی ئەم مانگە و مانگی ١١ی داھاتوو بەرێوە بچێت، دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی دھۆک بەردەوامن لە تاقیکردنەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی بەھرەمەند مۆربکەن بۆ بەھێزکردنی ھێلەکانی یاری کردنی یانەکە لە ھەردوو خولەکە، بۆ ئەم مەبستەش ماوەی دوو رۆژە چوار یاریزانی بەڕەگەز بولغاری ھاتونەتە ریزی یانەی دھۆک و خەریکی مەشق و ڕاھێنان بە ئامانجی ھەڵسەنگاندنیان لەلایەن سائیر جەسامی ڕاھێنەری یانەکە بۆ ئەوەی ئاستی ئەوان بەتەواوی دڵنیایی بکرێتەوە لە بەھێزی یاری کردنیان بۆ ئەوەی بەفەرمی بێنە ریزی یانەی دھۆک، بڕیاریشە ئەمڕۆ دوو یاریزانی تری بەڕەگەز ئەفریقی بێنە ریزی یانەکە بۆ تاقیکردنەوەیان، لە بارەی ھاتنی ئەم دوو یاریزانەش محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: ئێمە بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەمان بۆ ھەردوو خولی عێراقی و کوردستان ژمارەیەک گرێبەستمان مۆرکردوە و لە کەمپی وڵاتی تورکیا دوو یاریزانی مەغریبیمان ھێناوە و بە قەرمی لەگەڵیان رێکەوتووین بۆ ھەردوو خولی عێراق و کوردستان عەدنان مویتەکیف بۆ خولی عێراقی و فەھیم سەرحەکەحلی بۆ خولی کوردستان ، لە ئێستاش چوار یاریزانی بولغاری لە شاری دھۆکن و لەم یەک دوو رۆژە بەتەواوی ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستیان دەکرێت و ئەوکات دەستەی ڕاھێنەران بڕیاری کۆتایی لەسەر ئاست و توانای ئەوان دەدەن، ئایا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت یاخود بەرێ دەکرێن بۆ وڵاتەکەی خۆیان، لە درێژەی قسەکانیشی محەمەد گوتی: ئەمڕۆ دووشەممەش بڕیارە دوو یاریزانی بەڕەگەز ئەفریقی بگەنە شاری دھۆک بۆ ئەوەی ئاستی ئەوانیش ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و ئەگەر ئاستیان باش بێت ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ بکەین، ئێمە بەدوای یاریزانانی بەتوانا و بە ئەزموون دەگەرێن و نرخی ئەو یاریزانانەش زۆر نەبێت، چونکە توانای دارایی یانەی دھۆک دیاری کراوە نەتوانێ یاریزانانی گران بەھا بھێنێتە ریزی یانەکەی و ئێستاش خولی عێراق چەند رۆژێکی ماوە بۆیە کارگێرانی یانەی دھۆک و دەستەی راھێنەرانی بۆ بەھێزی چوونە نێو یارییەکانی وەزری نوێ بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دەیانەوێ بچنە نێو کێبرکێیەکان، گرفتی ئێمەش تەنیا گرفتی داراییە و ھیچی تر نییە بۆیە ئەگەر ھاوکارییشمان بکرێ ئاستمان زیارت بەرز دەبێتەوە، ئەنجامدانی کەمپی وڵاتی تورکیاش زۆر سوودمان لێ بینی و یاریزانان ئامادەکارییەکانیان باشتربوو بۆ خولەکە و دەتوانن لە ئاست بەرپرسیاریەتی ناوی شاری دھۆک بوون.
Top