یانەی زاخۆ بۆ خولی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی بیانی نەکردوە

یانەی زاخۆ بۆ خولی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی بیانی نەکردوە
کارزان کانەبی
ھەر چەندە ئەم وەرزە وادەی دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان دوا کەوت بەھۆی گرفتی دارایی و بڕیارە لە ٢٠ی مانگی ١١ی داھاتوو بەرێوە بچێت ، تیپی تۆپی پێ یانەی وەرزشی زاخۆی خولی کوردستان ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان پشتی بە یاریزانانی شارەکەیان بەستووە گرێبەستیان لەگەڵ ھیچ یاریزانێکی پیشەگەر و عەرەب مۆرنەکردوە ، کارگێڕانی یانەی زاخۆ دەستیان بە کۆکردنەوەی یاریزانانی شارەکەیان کردوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بە پشتیوانی یاریزانانی خۆیان بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش سەربەست عەلی ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: ئەوەی ڕاستی بێت لە ئێستادا یانەکانی کوردستان نازانن کاتی دەستپێکردنی وەرزی نوێ خولی یانەکانی کوردستان چ کاتێکە بۆیە ئێمەش وەکو سەرجەم یانەکانی تر ئامادەکارییەکانی خۆمان دەستپێکردوە، بەڵام ھیچ گرێبەستێکمان لەگەڵ ھیچ یاریزانێکی تازە نەکردوە ، تەنیا پشتمان بە یاریزانانی شارەکەی خۆمان بەستووە وەکو بەرنامەی ساڵانەی پێشوومان ھەر چەندە ئێمە ساڵانە بڕیاری ئەوەمان دابوو کە چەند یاریزانێکی پێشگەر بھێنین لەگەڵ یاریزانانی خۆمان ململانێ خولی نایابی کوردستانیان پێبکەین، ھەریەک لە ڕاھێنەران(ئەمین یونس،رەزوان نازی) رۆژانە مەشقی بەردەوام بە یاریزانانی خۆمان دەکەین، بڕیاری ئەوەشمانداوە کەوا کەمپی مەشقی بکەینەوە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ..
Top