هەڵبژاردەی كوردستان دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا ئەنجام دەدات
لەم نووسراوە، یەكێتی تۆپی پێی سوریا-ی ئازاد، كە بارەگای سەرەكی لە شاری میرسین-ی توركیایە، داوایەكی فەرمی ئاراستەی هەڵبژاردەی كوردستان دەكات، كە دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا ئەنجام بدات كە ئەم هەڵبژاردەیە لە چەند یاریزانێكی لێهاتووی سوری پێكهاتووە، كە ئامادە نینە بۆ هەڵبژاردەی سوریا یاری بكەن.
هەرچەندە لەم نووسراوە كات و ساتی یارییەكە دەستنیشان نەكراوە، بەڵام یەكێتیەكە داوا دەكات یاری یەكەم لە توركیا بێت و گشت خەرجییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە ئەستۆی ئەوان بێت و یاری دووەم لە هەرێمی كوردستان بێت و گشت خەرجییەكان لە ئەستۆی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بێت.
هۆكاری ئەم یارییە بە پێی نووسراوەكە بەمەبەستی رێزگرتنە لە شەهیدان لە كوردستان و سوریا و هەروەها رێزگرتنە (ئاڵان)، كە لە كاتی چوونیان بۆ ئەوروپا شەهید بوو لەگەڵ خانەوادەكەی.
لە كۆتایی نووسراوەكەدا تەئكید لەوە دەكاتەوە، كە بە زووترین كات وڵامیان بدرێتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئامادەكارییەكانی ئەم یارییە دۆستانە بدەن لە رووی رێكخستن و خۆئامادەكردن.
رێبین رەمزی
