كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی خولی كوردستان دیاریكرا
لەم كۆبوونەوەیە یەكێتیەكە راوبۆچوونی نوێنەری یانە بەشداربوەكانی هەردوو خولەكە وەرگرت، لە كۆتایی كۆبوونەوەكە هەموو لایەك لەسەر دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی خولەكە رێكەوتن و بەمشێوەیە دەبێت.
1- كاتی دەستپێكردنی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2015-2016 لە رۆژی (20/11/2015) دەبێت.
2- كاتی دەستپێكردنی یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی 2015-2016 لە رۆژی (20/12/2015) دەبێت.
3- كاتی دەستپێكردنی خولی فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان لە رۆژی (2/10/2015) دەبێت و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێت.
4- لە هەردوو خولی نایاب و خولی پلە یەكی كوردستان شاندێك بە نوێنەرایەتی چەند كەسایەتێك وەكو نوێنەرانی یانەكان و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی خولەكانی كوردستان، ئەگەر هاتوو حكوومەت وڵامی ئەم یاداشتی هەبوو، ئەوە خولەكانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆی ئەنجام دەدرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هیچ دەرئەنجامێكی نەبوو، ئەوە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری كۆتایی خۆی لەمباریەوە دەدات.
رێبین رەمزی
