تۆپی سەرمێزی سلێمانی بووە پاڵەوانی عێراق

تۆپی سەرمێزی سلێمانی بووە پاڵەوانی عێراق
تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی شەشەمین سەرکەوتنی یەکلەدوای یەکی لەخولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق دەستەبەرکرد و پێش ئەنجامدانی دوایین یاریشی نازناوەکەی بەدەستهێنا .
سەعات 10:30 خولەکی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەهۆڵەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لەبەغدا جەولەی شەشەم و پێش کۆتایی یاریەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق دەستیپێکرد .
کوڕانی یانەی سلێمانی بەرامبەر یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی یارییان کرد و توانیان ئەویاریەش (3-0) لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن .
هاوکات یانەی نەوتی ناوەراست کەرکابەری یانەی سلێمانی دەکرد لەسەر دەستەبەرکردنی نازناوەکە روبەروی یانەی جەیش بوەوەو بەئەنجامی (1-3) یاریەکەی نێوانیانی پێدۆراند.
بەو 2 ئەنجامە و پێش بەرێوەچونی یاریەکانی دواجەولەی خولەکە یانەی سلێمانی نازناوەکەی بەدەستهێنا و یانەی جەیشیش پلەی دوەمی دەستەبەرکرد.
بەوەش هەردوو یانەی سلێمانی و جەیش دەبنە نوێنەری عیراق لەپاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب کەبڕیارە لە شەرم شێخی میسر بەرێوەبچێت.
بڕیاریشە سەعات 4 ی ئێوارە یاریەکانی جەولەی حەوتەم و کۆتایی خولەکە بەرێوەبچێت و یاناکانیش یاریی بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی تر دەکەن .
خشتەی یاریەکانیش بەم جۆرەیە :
سلێمانی × نەوتی ناوەراست
جەیش × تاڕمیە
پێشمەرگەی سلێمانی × سناعە
غازی باشور × دهۆک .
ئەنجامی یاریەکانی جەولەی شەشەمیش بەم جۆرە بوو :
نەوتی ناوەراست 1-3 جەیش
سلێمانی 3-0 پێشمەرگەی سلێمانی
غازی باشور 3-0 تاڕمیە
سناعە 3-2 دهۆک .

بێوەی ئەحمەد - بەغدا
Top