دھۆک پیشەگەرێکی سوری ھێنایە ریزی یانەکەی

دھۆک پیشەگەرێکی سوری ھێنایە ریزی یانەکەی
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەھێز کردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان و نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییەکانی بەرێوە بچێت، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی دھۆک لەسەر داوای سائیرجەسامی راھێنەری تیپەکە کە ئێستا لە مەشق و راھێنان لە وڵاتی تورکیا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی ھێلی بەرگری بەڕەگەز سوری خالید ئەحمەد قەساب مۆرکرد بۆ ماوەی یەک وەرز لە ھەردوو خولەکە یاری بۆ یانەی دھۆک بکات، ئەم یاریزانە لە ھێلی بەرگری یاری دەکات و خاوەن ئاستێکی بەرزە لە یاری کردن بۆیە یانەی دھۆک ھەر چەندە ئەمساڵ بڕیاری ئەوەی دابوو کەوا ھیچ یاریزانێکی بیانی نەھێنێتە ریزی یانەکەی ، بەڵام دەستەی راھێنەرانی یانەکە بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی تیپی تۆپی پێی یانەکە و بەھێزکردنی ھێلە لاوازەکانی تیپەکەی ئەمساڵ پێکھاتەیەکی بەھێزی دیاری کردوە و ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان وەکو وەرزی ڕابردوو ، دەستەی کارگێڕی یانەکەش بەردەوام ھاوکاری بەردەوامی تیپەکە بووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی گەورە لە خولەکان دەستەبەربکەن بۆ شاری دھۆک.
Top