هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی تر مۆركرد
نەدیم كەریم لە دایكبووی ساڵی 1989یە و لە رێزی هەڵبژاردەكانی عێراق (لاوان، ئۆڵۆمپی، یەكەم) یاریكردووە و هەروەها لە ریزی یانەكانی (تەڵەبە، دهۆك، شورتە، قوە جەویە، سوێق شانشینی عوممان).
ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاست و بەرگری یاری دەكات و ئەم گرێبەستە تەنیا بە مووچەی مانگانە مۆركراوە.
جێگەی باسە لەگەڵ مۆركردنی ئەم گرێبەستە ژمارەی یاریزانەكانی یانەی هەولێر، كە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە مۆركردووە بووە 24 یاریزان.
رێبین رەمزی
