تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی خولی عێراقی بەسەرکەوتن دەستپێکرد ‌

تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی خولی عێراقی بەسەرکەوتن دەستپێکرد ‌
تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی و یەکێک لەپاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ دەستەبەرکردنی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق ، بەسەرکەوتن قۆناغیی کۆتایی ئەو خولەی دەستپێکرد و لەیەکەمین یاری خۆیدا شکستی کرد بەبەری یانەی سناعەی بەغدای پایتەختدا .
ئەمرۆ چوارشەممە 2/9/2015 یاریەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەبەشداری (3) یانەی هەرێمی کوردستان و (5) یانەی ناوەراست و باشوری عێراق لەبەغدای پایتەخت دەستیپێکرد.
تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی یەکەمین یاریی خۆی لەخولەکەدا بەرامبەر یانەی سناعە ئەنجامدا و (3-1) یاریەکەی نێوانیانی لێبردەوە.
هاوکات یانەی نەوتی ناوەراستی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە کە 3 یاریزانی کورد یاری بۆ دەکەن بەهەمان شێوە بەبەهێزی دەستی پێکرد و (3-0) لەیانەی تاڕمیەی بردەوە .
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوچاری شکستێکی چاوەروان نەکراو هاتوو (2-3) بەرامبەر یانەی غازی باشور شکستی هێنا .
یانەی دهۆکیش بەهەمان شێوە دوچاری شکست هاتوو (0-3) بەرامبەر یانەی جەیش یاریەکەی دۆڕاند.
بریارە سەعات 4 یاریەکانی جەولەی دووەم بەرێوەبچێت و خشتەی سەرجەم یاریەکانیش بەم جۆرەیە :
سلێمانی × غازی باشور
جەیش × پێشمەرگەی سلێمانی
نەوتی باشور × سناعە
تاڕمیە × دهۆک .


بێوەی ئەحمەد - به‌غدا
Top