ساڵح جابر بەردەوامبوونی لەگەڵ زاخۆ دووپات کردەوە

ساڵح جابر بەردەوامبوونی لەگەڵ زاخۆ دووپات کردەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ساڵح جابر توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی وەرزشی زاخۆ پێشکەش کرد لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان وئەمساڵیش دوای ھاتنی ستانی ڕاھێنەری بەناوبانگی رۆمانی جارێکی تر ساڵح گرێبەستەکەی نوێ کرایەوە و ئەمجارەش بانگەشتی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کرایەوە، ھەرچەندە یاریزانی ناوبراو وەرزی ڕابردوو نەیتوانی خۆی لەگەڵ تیپی خولی عێراق بگونجێنی، بۆیە لەئێستاشدا جگە لەوەی گرێبەستی پێشکەشکراوە لەلایەن یانەیەکی وڵاتـی رۆمانیاوچەند یانەیەکی تر، بەڵام ساڵح پاپەندبوونی و درێژە پێدانی خۆی لەگەڵ یانەی زاخۆ دووپات کردوە لە بڕی پەیوەندی کردنی بە یانەی تر، لە بارەی ھاتنی گرێبەست بۆ یاریزانی ناوبراویش ، ساڵح جابر راگەیاندگوتی: ئەوەی ڕاستی بێت من ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لەریزی یانەی وەرزشی زاخۆ یاری دەکەم لە ھەردوو خولی یانەکانی عێراقی و کوردستان بۆیە سەرۆکی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەو پێ باش بوو کە ئەمساڵیش درێژە بە کاروانی وەرزشی بدەم لەگەڵ یانەی زاخۆ، بۆیە منیش داواکەی ئەوانم قبول کرد و ھەرچەندە گرێبەستم لە یانەیەکی وڵاتی رۆمانیا و چەند یانەیەکی عێراقی پێگەیشتبوو بۆ ئەوەی بەفەرمی یاریان بۆ بکەم لە خولی یانەکانی رۆمانیا وعێراق، بەڵام نەمتوانی داوایەکی یانەی زاخۆ ڕەتبکەمەوە، من لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لەگەڵ یانەی زاخۆ زۆر ئاسودەم و ئەوان بەردەوام ھاوکاری منیان کردوە لە کارگێڕانی یانەکە و یاریزانان و ھاندەرانی تیپەکەش بۆیە دەستبەرداربوون لە تیپەکە زۆر ئاسان نییە بۆمن ، لە بارەی ھاتنی ڕاھێنەری ستانی ڕاھێنەری رۆمانی ناوبراو گوتی: من زۆر ھاوکاری یانەی زاخۆم کرد لە دەستنیشان کردنی راھێنەر بۆیان و ئەوانم بە یەک گەیاند لەگەڵ ڕاھێنەری ناوبراو لە ھێنانی یاریزانانیش ھەر ھاوکاری یانەکەم داوە بۆ کەمپی مەشقیەکەش لە گشت روویەکەوە من ھاوکاری یانەی زاخۆ بوویمە، ئەمساڵیش لەسەر داوای ڕاھێنەری رۆمانی لە ریزی خولی عێراقی یانەکە یاری دەکەم، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم کەمپە مەشقیەش ناوبراو گوتی: بە بۆچوونی من باشترین کەمپی مەشقی بووە تاکو ئێستا بۆ یانەی زاخۆ کە زۆرترین سوودی گەیاندوە بە تیپەکە منیش لەم بڕوایەم کە بەرھەمی دەبێت لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی عێراقی و یاریزانانی تیپەکەشمان ھەموویان زۆر ئاسودەن لەم کەمپە مەشقیە.
Top