یانەكانی كوردستان كۆنترۆڵی پاڵەوانێتی جمهوری عێراق دەكەن لە تێنسی سەرمێز
لەسەر ئاستی بەچكەشێران هەڵبژاردەی سلێمانی پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و هەڵبژاردەی دهۆك پلەی دووەمی بە دەستهێنا، لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان هەڵبژاردەی دهۆك پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، لەسەر ئاستی كچان هەڵبژاردەی كەركووك ئەنجامەكەیان وەكو پێویست نەبوو، لەسەر ئاستی پێشكەوتووان هەڵبژاردەی هەولێر پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و هەڵبژاردەی كەركووك ئەمشەو یاری كۆتایی بەرانبەر هەڵبژاردەی بەغداد ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
