یانە كوردستانیەكانی بەشداربوو لە جامی عێراق بۆ تۆپی پێی بناسە

یانە كوردستانیەكانی بەشداربوو لە جامی عێراق بۆ تۆپی پێی بناسە
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە لە شاری بەغداد كۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا 20 یانە پلەی نایاب و چەند یانەیەكی پلەكانی یەك و دوو و سێ عێراق بەشداری تیاییدا دەكەن، وا بڕیارە لە قۆناغی یەكەم یانەكانی پلەكانی یەك و دوو و سێ دژی یەكتر یاری بكەن، پاشان یانە سەركەوتووەكان دژی یانەكانی خولی نایاب یاری دەكەن.
لەم پاڵەوانێتیەدا هەردوو یانەی (گارە)ی شاری دهۆك و گازی باكوور-ی شاری كەركووك بەشداری دەكەن.
وا بڕیارە هەریەكە لە یانەكانی (حەلە، صحە، صلیخ، جیش، گارە، بەلەد، نجدە، گازی باكوور، تاجی، حسین، محمودیە، خگوگ، شهربان، قزانیە، دیالی، دفاع مدنی، اتصالات، سدە) و هەروەها یانەكانی هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالی بەشداری لەم پاڵەوانێتە بكات.
بە پێی مەرجەكانی ئەم پاڵەوانێتیە یارییەكانی یانەكانی هەردوو پارێزگای دیالی و سەڵاحەدین لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت و یارییەكان بەشێوەی دەرچوون بە یەك دۆران بەرێوە دەچێت، هەر یانەیەك یارییەكەی لە نێو یاریگەی خۆی بوو، ئەوە پارەی دەستەی ناوبژیوانی یارییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەم یانەیە و هەر یانەیەك ئەم مەرجە جێبەجێ نەكات ئەوە بە (3-0) بە دۆران هەژمار دەكرێت.
جێگەی باسە لە خولی نایاب یانەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكەن.
رێبین رەمزی
Top