یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد

یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد
دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی تر مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی عێراق لە ریزی یانەكە یاری بكات.
یاریزان عەلی سەعد بەفەرمی گرێبەستی لەگەلچ یانەی زاخۆ مۆركرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراق لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات، عەلی سەعد لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ریزی یانەی زەورا و دهۆك یاریكردووە.
وهەروەها بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی فارمێلۆ ئەلێكس ریكاردۆ مۆركرد، ئەم یاریزانە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ئۆردوگای مەشقی رۆمانیا لە لایەن دەستەی راهێنەران تاقیكرانەوە.
جێگەی باسە ئەمە چوارمین یاریزانی پیشەگەرە، كە پەیوەندی بە یانەی زاخۆ دەكات.
رێبین رەمزی
Top