ئەمرۆ پاڵەوانێەتی تێنسی سەرمێزی ھەڵبژاردەی پارێزگاکان دەست پێدەکات ھەولێر چاوی لە نازناوی گەورەیە

ئەمرۆ پاڵەوانێەتی تێنسی سەرمێزی ھەڵبژاردەی پارێزگاکان دەست پێدەکات ھەولێر چاوی لە نازناوی گەورەیە
ڕاھێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی ھەولێر راگەیاند گوتی: بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری بەغداد پاڵەوانێەتی تێنسی سەرمێزی ھەڵبژاردەی پارێزگاکانی عێراقی (خەڵاتی گەورە) دەست پێبکات، ئێمەش چاومان لە بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورەیەلەسەر ئاستی ھەڵبژاردەی پارێزگاکانی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری بەغداد بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقی وبە ھاوکاری لقی یەکێتیە وەرزشیەکانی پارێزگاکانی تێنسی سەرمێزی عێراقی ، پاڵەوانێەتی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی پارێزگاکانی عێراق کە بە خەڵاتی گەورە ناسراوە دەست پێبکات، و ھەڵبژاردەی شارە کوردستانیەکانیش بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە بکەن، ھەڵبژاردەی پارێزگای ھەولێریش بە شاندێکی ١٢کەسیەوە لە دوێنێ شەممەوە لەر ێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوەڵەتیەوە گەشتی شاری بەغدای کردوە و ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورەیە لەم پاڵەوانێتیە کە ماوەی سێ رۆژ دەخاینێ، لە بارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەی ھەولێریش بەشدار سەربەست ڕاھێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی ھەولێر بۆ سایتی گولان گوتی: ئێمە وەکو ھەڵبژاردەی ھەولێر بەشداری لەم پاڵەوانێەتیە دەکەین بە ھەشت یاریزان لە ھەردوو ئاستی پێشکەوتوان و بەچکە شێران، ئامادەکارییەکانی خۆمان وەکو پێویست کردوە بۆ ئەوەی بتوانین کێبرکێ بەھێز لەگەڵ سەرجەم ھەڵبژاردەی بەشداربووی شارەکانی تریش بکەین، پاڵەوانێەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی کوردستان بۆ ئێمە زۆر باش بوو وەکو پێش بەشداری کردن لەم پاڵەوانێتیە وەکو ئامادەکارییەکی لێھاتووە، سەرجەم مەسروفاتی ئەم پاڵەوانێتیە لە ئەستۆی یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقە، ئێمەش وەکو دەستەی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەکە پلانی تۆکمەمان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین ناوی پارێزگای ھەولێر بەرز بکەینەوە لەم پاڵەوانێتیە گەورەیە، ھەر چەندە تیپی گەورە و یاریزانی زۆر بەتوانای تێدایە، بەڵام ئێمەش لە ھەردوو ئاست ھەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامەکانمان وەکو پێویست بێت، لە بارەی ئەنجامدانی کەمپی مەشقیش بۆ خۆئامادەکاری بۆ ئەم پاڵەوانیتیە بەشدار گوتی: نەخێر ھیچ کەمپێکمان ئەنجام نەداوە وەکو یاریزانان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ، بەڵام بەشداری کردنی سەرجەم یاریزانان لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ ئێمە زۆر باشبوو ، بۆ ئەوەی ھەر لەگەرمەی یارییەکانیش و دواتریش بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە دەکەین، متمانەی تەواومان بە خۆمان و یاریزانان ھەیە کە ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەر بێت،لە بارەی گرفتەکانیش ناوبراو گوتی: گرفتێکی ئەوتۆمان نییە شایەنی باس کردن بێت بەھیوای ئەوەین زیاتر پشتگیری یارییەکانی تۆپی سەرمێز بکرێت و پاڵەوانێتی زیاتر ئەنجام بدرێت بۆ یاریزانان.

کارزان کانەبی
Top