یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
1- بەنووسراوی فەرمی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان ژمارە (72) لە (12/8/2015) بە دەستنیشانكردنی ئەم بەرێزانەی خوارەوە لە شوێنی ئەم بەرێزانەی كە دەستیان لەكاركێشایەوە.
أ- هادی كەریم ئەحمەد جێگری سەرۆك
ب- هونەر جوهر محەمەد ئەمینداری دارایی
ج- كرێكار زرار ئەندام
د- تەلعەت سەعدوڵڵا ئەندام
و- لەتیف ئەمین جواد ئەندام
دەست بەكاربوونیان لە شوێنی ئەم بەرێزانەی خوارەوە دوای پەسندكردنی دەست لە كاركێشانەوەیان
أ- سەركار عەلی خان
ب- حەمید خالید
ج- عومەر خەتاب
د- سەعدی غەریب
ه- كاروان حەمە فەرەج
2- سوپاس و پێزانین بۆ بەرێزان ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، سەعدی غەریب، كاروان حەمە فەرەج)، كە لە ساڵانی پێشوو لە خزمەت و بەرپێدان و پێشخستنی بواری تۆپی پێی كوردستان و ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی تۆپی پێی كوردستان كارەكانی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجامداوە.
3- بڕیاردرا بە رێزلێنان ئەم بەرێزانەی، كە لە ماوەی رابردوو دەستلەكارێشانەوەی خۆیان پێشكەش كردووە ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، سەعدی غەریب، سوبحی كامل، كاروان حەمە فەرەج.
4- بڕیاردرا بە ئەنجامدانی مەراسێك بۆ خەلاتكردنی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بە بۆنەوەی بە دەستهێنانی پلەی یەكەم لە پاڵەوانێتی (NORWAY CUP).
5- بریاردرا بە تەواوكردنی چاڵاكییەكانی 2014-2015 بەمشێوەی خوارەوە.
أ- داوا لە نوێنەرانی یانە پلە سێیەكانی كوردستان دەكەین رۆژی سێشەممە (2015/9/1) كاتژمێر 1ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن.
ب- داوا لە نوێنەرانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی نایاب دەكەین رۆژی سێشەممە (2015/9/1) كاتژمێر 12ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن.
ج- داوا لە نوێنەرانی یانە نایابەكانی فۆتسالی كوردستان لەسەر ئاستی كچان دەكەین رۆژی سێشەممە (2015/9/1) كاتژمێر 12:00 نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن.
6- دەستنیشانكردنی تەلعەت سەعدوڵڵا بە ئەندامی لێژنەی پێشبركێ لە شوێنی سەعدی غەریب.
7- بڕیاردرا بە هەلوەشاندنەوەی سەرجەم لێژنەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
8- داوا لە نوێنەرانی یانە پلە نایابەكان و یەكەكانی كوردستان دەكەین لە وەرزی 2015-2016 رۆژی شەممە كاتژمێر 12ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن بەمەرجێك نوێنەر دەبێت سەرۆك یان جێگری سەرۆك یان سكرتێری یانە یان ئەندامێكی هەڵبژیردراوی یانەكە بێت.
رێبین رەمزی
