یانەكانی كوردستان كۆنترۆڵی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی عێراقیان كرد

یانەكانی كوردستان كۆنترۆڵی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی عێراقیان كرد
رۆژی هەینی لە ئەكوا پارك لە شاری هەولێر كۆتایی بە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی عێراق لەسەر ئاستی كچان هات، كە تیاییدا ماوەی 3 رۆژی خایاند و (13) یانە بەشداری تیاییدا كردبوو، لەسەر ئاستی تەمەنی (12) ساڵ و (13) ساڵ و (14) ساڵ و (16) ساڵ و پێشكەوتووان ئەنجام درا.
لەم پاڵەوانێتیە كچە یاریزانەكانی كوردستان بە تەواو باڵا دەستی خۆیان نیشاندا و توانیان لە كۆی پێنج ركابەری لە چوار ركابەری پلەی یەكەم بە دەستبهێنن و چەندین یاریزانی كورد نوێنەرایەتی عێراق دەكەن لە پاڵەوانێەتیەكانی دەرەوە.
ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی تەمەن (12) ساڵ
1- لاڤە رۆستم ( یانەی نیشتمان)
2- نەبی عەباس (یانەی فەتات دیالی)
3- ئالا عەبدولناسر ( یانەی پێشمەرگەی هەولێر)
3- رسل نازم ( یانەی ئەمانە بەغداد)
لەسەر ئاستی تەمەن 14 ساڵ
1- فەرح ئەیاد ( یانەی پێشمەرگەی هەولێر)
2- بنین ئەحمەد ( یانەی حەلە)
3- سۆز سیروان ( یانەی نیشتمان)
3- نورە عەبدولغەنی ( یانەی نیشتمان)
لەسەر ئاستی تەمەن 13 ساڵ
1- سارە ئەڤدال (یانەی دهۆك)
2- ڤینۆس شەعبان ( یانەی ئاكرێ)
3- سارە سفیان (یانەی بەعقوبە)
لەسەر ئاستی تەمەن (16) ساڵ
1- رەند خەلیل ( یانەی دهۆك)
2- جنان عەبدولناسر ( یانەی پێشمەرگەی هەولێر)
3- زینە رۆستم ( یانەی هەولێر
4- نیرۆز سەعید ( یانەی زێرەڤانی)
لەسەر ئاستی پێشگەوتووان
1- ریهام ئەحمەد ( یانەی كفل)
2- كڤوك شەعبان ( یانەی دهۆك)
3- رنە رۆستم ( یانەی هەولێر)
4- نور ماجد ( یانەی فەتات دیالی)
جێگەی باسە یانە بەشداربووەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بریتی بوون لە ( دهۆك، قەڵای توركمان، پێشمەرگەی هەولێر، نیشتمان، هەولێر، كارەبا، صید، ئەمانە بەغداد، دیالی، بەعقوبە، فەتات دیالی، كفل، زێرەڤانی).
رێبین رەمزی
Top