پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی كوردستان تەواو بوو
لەسەر ئاستی كوران هەریەكە لە یانەكانی ( سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، برایەتی، ئەكاد، قەڵای توركمان، هەڵەبجەی شەهید، دهۆك، ئاشتی، سیروانی نوێ، سۆلاڤ) بەشداریان تیاییدا كردبوو، دوای ركابەرییەكی بەهێز ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی سلێمانی
2- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
3- یانەی برایەتی
4- یانەی ئەكاد
هەر لەم پاڵەوانێتیەدا هەردوو یانەی قەڵای توركمان و هەڵەبجەی شەهید دابەزینە خولی پلە یەكی كوردستان.
لەسەر ئاستی كچان هەریەكە لە یانەكانی ( پێشمەرگەی سلێمانی، ئەكاد، ئەفرۆدێت، فەتاتی كەركووك، سۆلاڤی نوێ، سۆلاڤ، كەیوان) بەشداری تیاییدا كردبوو ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2- یانەی ئەكاد
3- یانەی ئافرۆدێت
لەسەر ئاستی كچان كراوە بوو هیچ یانەیەك بۆ خولی پلە یەكەكان دانەبەزی.
رێبین رەمزی
