ئەنجامی رۆژی یەكەمی پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق

ئەنجامی رۆژی یەكەمی پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق
ئەمرۆ پێنجچەشەممە لەسەر رێگای داراشەكران پاڵەوانێتی عێراق بۆ پایسكلسواری لەسەر ئاستی كوران بۆ لاوان و پێشكەوتووان و تازەپێگەیشتووان و كچان ئەنجام درا، لە رۆژی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە ركابەری تیپ دژی كات ئەنجامدرا، كە ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بۆ كوران
1- یانەی هەولێر، 2- یانەی كۆیە، 3- یانەی سۆلاڤ، 4- یانەی بابەگورگور.
لەسەر ئاستی لاوان بۆ كوران
1- یانەی ئامێدی، 2- یانەی سۆلاڤ، 3- یانەی هەولێر، 4- یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بۆ كوران
1- یانەی دهۆك، 2- یانەی هەولێر، 3- یانەی سۆلاڤ، 4- یانەی خاك.
لەسەر ئاستی كچان
1- یانەی نەورۆز، 2- یانەی پێشكەوتن، 3- یانەی فەتات هەولێر.
جێگەی باس رۆژی هەینی دووەم رۆژی پاڵەوانێتیەكە ئەنجام دەدرێت و ركابەری تاكی گشتی بەرێوە دەچێت.
رێبین رەمزی
Top