پێنجشەممە پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

پێنجشەممە پاڵەوانێتی پایسكلسواری عێراق لە هەولێر ئەنجام دەدرێت
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی دارە بزمارە لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی عێراق بۆ پایسكلسواری لەسەر ئاستی كچان و كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان ئەنجام دەدرێت و لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە یانەكانی ( هەولێر، ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر، پێشكەوتن، ئافرەتانی هەولێر، كۆیە، عەمادیە، سۆلاڤ، بابەگورگور، دهۆك، نەورۆز، دۆكان) بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكەن، لە هەمان كاتدا ئەمرۆ چوارشەممە لە بارەگای هۆلی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر كۆنگرەی هونەری پاڵەوانێتیەكە كاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی 3 رۆژ دەخاینێت.
رێبین رەمزی
Top